كریستیانۆ.. خولی ئینگلتەرا زۆر بەهێزترە

كریستیانۆ.. خولی ئینگلتەرا زۆر بەهێزترە
كریستیانۆ ڕۆنالدۆ ئەستێرەی یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی دووپاتیكردەوە كە متمانەی تەواوی بەخۆی هەیە بۆ بەردەوامی لەئاستی ڕاستەقینەی خۆی و یارمەتیدانی یانەكەی لەخولی ئیسپانیا و خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا، كریستیانۆ لەلێدوانێكیدا بۆ ماڵپەری (دی تی) گوتی: من متمانەم بەخۆم هەیە و پێش هەر یارییەك هێمن دەبم، چونكە فشاری بەردەوام كاردانەوەی باش نابێت و من هەردەم بۆ سەركەوتن یاری دەكەم.
كریستیانۆ لەدرێژەی لێدوانەكەی گوتی: من لەهەر یارییەكدا و بەرامبەر هەر یانەیەك سەركەوتنم دەوێت و دەمەوێ بەباشی یاری بكەم، زۆرجار بیر لەیاریزانانی هێڵی بەرگری تیپی بەرامبەر دەكەمەوە بۆ ئەوەی بەباشترین شێوە یاری بكەم، من دەمەوێ لەگەڵ یانەی ڕیال مەدرید سەرجەم خولەكان بەدەست بهێنم.
سەبارەت بە بەراوردكردن لەنێوان خولی ئینگلتەرا و خولی ئیسپانیا، كریستیانۆ پێیوایە هەردوو خول بەهێزترین خولن لەجیهان، لەمباریەوە گوتی: هەردوو خول زۆر بەهێزن، بەڵام بەڕاشكاوانە دەڵێم خولی ئینگلتەرا زۆر بەهێزترە لەڕووی ململانێ لەسەر نازناوەكە.
Top