ســـەرهەنــگ مـوحـســین بەباشترین وەرزشكاری ساڵی 2011 دەستنیشان كرا

ســـەرهەنــگ مـوحـســین  بەباشترین وەرزشكاری ساڵی 2011 دەستنیشان كرا
هەفتەی ڕابردوو سەنتەری ئاسوودە ئاهەنگی خەڵاتكردنی بۆ 22 لاوی داهێنەر و بەتوانای شاری هەولێر سازكرد، لەم ئاهەنگە هەر یەكە لە كاكەمین نەجار ئەندامی مەكتەبی سیاسی و پشتیوان سادق سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان و نەوزاد هادی پارێزگای هەولێر و دكتۆر كاوە مەحمود وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان و ئاسۆس نەجیب وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی و بەشیر خەلیل ئەندام پەرلەمانی كوردستان و چەند كەسایەتێكی تر ئامادەی ئاهەنگەكە بوون.
لەم مەراسیمەدا تەنیا یەك وەرزشوان تیاییدا خەڵات كرا ئەویش سەرهەنگ موحسین گۆڵچی یانەی هەولێر بوو، كە بەباشترین وەرزشكاری ساڵی 2011 دەستنیشان كرا بەهۆی ئەم ئاستە بەرزەی كە لەیارییەكانی خولی نایابی عێراق لەگەڵ یانەی هەولێر پێشكەشی كرد.
جێگەی باسە سەنتەری ئاسوودە ساڵانە ئەم مەراسیمانە ساز دەكات بۆ خەڵاتكردنی لاوە داهێنەر و بەتواناكان لەگشت بوارەكان.
مەراسیمەكە لە هۆڵی كتێبخانەی گشتی هەولێر ئەنجامدا.
Top