میلان لە خواستنی تێڤێز نزیك دەبێتەوە

میلان لە خواستنی تێڤێز نزیك دەبێتەوە
سەرچاوە رۆژنامەوانییەكانی ئیتاڵیا ئاشكرایان كردووە یانەی مانچستەر ستی رازی بووە بە شێوەی خواستن كارلۆس تێڤێزی هێرشبەری ئەرجەنتینی بە یانەی میلانی ئیتاڵی بدات تا كۆتایی وەرزی ئەمساڵ.
كەناڵی سكای سپۆرت ئاشكرای كرد ستی رازی بووە تێڤێز بۆ ماوەی نیو وەرز بە شێوەی خواستن بداتە یانەی میلانی ئیتاڵی و بۆ ئەو مەبەستەش گالیانی جێگری سەرۆكی یانەی میلان بە پەلە بەرەو لەندەنی پایتەختی بەریتانیا بەڕێكەوتووە بۆ تەواوكردنی ئەو گرێبەستە.
كەناڵەكە دەڵێ ئەدریانۆ گالیانی و جۆزیپی رۆسۆی بریكاری فیفا بەرەو لەندەن چوون بۆ رێكەوتن لەسەر وردەكارییەكانی گواستنەوەی تێڤێز بۆ یانەی میلان.
مانچستەر ستی سووربوو لەسەر فرۆشتنی یەكجاریی تێڤێز، بەڵام هیچ یانەیەك نەیتوانی پارەی داواكراوی گرێبەستی كڕینی تێڤێز بدات كە یانەكەی داوای 25 ملیۆن یۆرۆی دەكرد، بۆیە ئێستا رازی بووە بە گواستنەوەی كاتی.
Top