چارەنووسی رۆزیسكی لەگەڵ ئەرسناڵ نادیارە

چارەنووسی رۆزیسكی لەگەڵ ئەرسناڵ نادیارە
بەڕێوەبەری كارەكانی تۆماس رۆزیسكی گەیشتە لەندەن بەمەبەستی گفتوگۆكردن لەگەڵ ئارسن ڤینگەری راهێنەری یانەی ئەرسناڵ لەسەر چارەنووسی ئەو یاریزانە كە گرێبەستەكەی لەگەڵ تۆپچییەكانی لەندەن لە یۆنیۆی داهاتوودا كۆتایی دێت.
سەرچاوە رۆژنامەوانییەكان دەڵێن چارەنووسی ئەو یاریزانە چیكییە لەگەڵ یانەكەیدا گەیشتووەتە دۆخێكی نادیارەوە، ئەمەش بەهۆی بەتەمەنداچوونی رۆزیسكی و دابەزینی ئاستی بە تایبەت دوای ئەوەی لە ماوەی رابردوودا تووشی ژمارەیەك پێكانی بەردەوام هات.
رۆزیسكی لە هاوینی 2008 پەیوەندی بە یانەی ئەرسناڵەوە كرد.
پاڤل باسكای بەڕێوەبەری كارەكانی رۆزیسكی گوتی هیچ شتێك لەبارەی ئەو هەواڵانەوە نازانم كە رۆزیسكی بە لوفهامەوە دەبەستنەوە، ئەوانە تەنیا دەنگۆن بۆ بازاڕ گەرمكردن و هیچی تر، من لەلەندەنم بۆ ئەوەی كۆبوونەوە لەگەڵ ڤینگەردا بكەم و بێگومان هیچ شتێك ناڵێم تا چاوم بە ڤینگەر نەكەوێت و بزانم لەسەر چی رێك دەكەوین.
هەندێك میدیای ئینگلیزی ئاماژەیان بەوەداوە كە ئەرسناڵ نایەوێ گرێبەستی رۆزیسكی نوێ بكاتەوە و دەیەوێ دەرگای چوونە دەرەوەی لە یانەكە بخاتە سەر پشت.
Top