هاندەرانی چێڵسی داوای گەڕانەوەی مۆرینۆ دەكەن

هاندەرانی چێڵسی داوای گەڕانەوەی مۆرینۆ دەكەن
هاندەرانی یانەی چێڵسی ئینگلیزی هەندێك دروشمیان بەرزكردەوە كە داوای گەڕانەوەی جۆزێ مۆرینۆی راهێنەری پێشووی یانەكەیان دەكەن بۆ مەشقدانی چێڵسی.
ئەو جەماوەرە دوای هەواڵەكانی بوونی ناكۆكی لە نێوان مۆرینۆ و هاندەرانی ریال مەدرید و هەندێك لە یاریزانان چەندین دروشمیان بەرز كردەوە كە دووپاتی دەكاتەوە ئەوان مۆرینۆیان زۆر خۆشدەوێت و داوای گەڕانەوەی دەكەن.
مۆرینۆ بە دروستكەری سەروەرییەكانی چێڵسی لە سەردەمی ئێستایدا دادەنرێ چونكە لە ساڵی 2006 توانی دوای 40 ساڵ دابڕان چێڵسی بە نازناوی خولی ئینگلیزی شاد بكاتەوە و تیپێك لەو یانەیەدا دروست بكات توانی بەدەستهێنانی نازناوەكانی هەبێت.
جەماوەر نووسییان: مۆرینۆ بگەڕێرەوە ئێمە تۆمان خۆشدەوێت.
مۆرینۆ لە هەر یانەیەك مەشقی دابێت خۆشەویستی زۆری جەماوەری یانەكەی بەهۆی دەستكەوتەكانییەوە بەدەست هێناوە، بەڵام ئەمساڵ لەگەڵ هاندەرانی ریال مەدریدا كێشەی هەیە.
Top