ئەگویرۆ: بالۆتێلی كوڕێكی زۆر باشە بەڵام خەڵك لێی تێناگەن

ئەگویرۆ: بالۆتێلی كوڕێكی زۆر باشە بەڵام خەڵك لێی تێناگەن
كۆن ئەگویرۆی هێرشبەری یانەی مانچستەر ستی ئینگلیزی بەرگری لە ماریۆ بالۆتێلی هێرشبەری ئیتاڵی یانەكەی كرد و گوتی ئەو كوڕێكی زۆر باشە، بەڵام خەڵك لێی تێناگەن.
ئەگویرۆ لە لێدوانی بۆ رۆژنامەی زەسەنی ئینگلیزی گوتی هەموومان دەزانین بالۆتێلی لە ناو یاریگا و لە دەرەوەی یاریگاش كوڕێكی باشە، هەموو كەس شێوازی خۆی بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ جیهاندا هەیە، بەڵام هەندێك كەس لەلایەن كەسانی دییەوە بە باشی تەماشا ناكرێ.
هێرشبەرە ئەرجەنتینییەكە گوتی بالۆتێلی خۆشی ئەو راستییە دەزانێت كە خەڵك بە هەڵە لێی تێدەگەن، بۆیە بڕیاری داوە بەخۆیدا بچێتەوە و شێوازی ژیانی خۆی بگۆڕێت.
بالۆتێلی بەهۆی هەڵسوكەوتەكانییەوە بە كەسێكی سەرشێت ناودەبرێ و هەفتەی رابردوو بەهۆی بەئەنقەست لێدانی سكۆت پاركەری بەرگریكەری یانەی تۆتنهام هۆتسپێر لەلایەن یەكێتیی تۆپی پێی ئینگلیزییەوە بە راگرتن بۆ 4 یاری سزادرا.
لەو یارییەدا كە 3-2 كۆتایی هات، بالۆتێلی گۆڵی بردنەوەی مانچستەر ستی تۆمار كرد.
Top