خولى یانه‌ پله‌دووه‌كانى كوردستان له‌ 1-2-2012 ده‌ستپێده‌كات

خولى یانه‌ پله‌دووه‌كانى كوردستان له‌ 1-2-2012 ده‌ستپێده‌كات
كولان:كارزان كانه‌بى-حه‌سه‌ن

یه‌كێتى ناوه‌ندى تۆپى پێى كوردستان رۆژى یه‌ك شه‌ممه‌ رێكه‌وتى كۆبوونه‌وه‌ى ئاسایى خۆى به‌ ئاماده‌بوونى سه‌رۆك و ته‌واوى ئه‌ندامانى گرێدا و تیایدا ئه‌م برِیارانه‌ى خواره‌وه‌یدا:
یه‌كه‌م: كۆبونه‌وه‌ى تایبه‌ت له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانى یانه‌ پله‌ دووه‌كانى كوردستان ئه‌نجام درا, ئه‌م كۆبونه‌وه‌یه‌ بۆ گفتوگۆكردن بوو له‌سه‌ر چۆنیه‌تى ئه‌نجامدان و ده‌ستپێكردنى خوله‌كه‌ كه‌ له‌ 1-2-2012 ئه‌نجام ده‌درێت.
دووه‌م: به‌هۆی هه‌ژماركردنی ئۆفساید له‌ لایه‌ن عومه‌ر نازم یاریده‌ده‌رى ناوبژیوان له‌ یارى نێوان هه‌ردوو یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى و هه‌ولێر له‌ خولى هه‌ڤده‌هه‌مى نایاب بریاردرا به‌:
ڕ-راگرتنى بۆ دوو یارى.
ب-غه‌رامه‌كردنى به‌برى (100000)سه‌د هه‌زار دینار.
سێیه‌م: له‌ یارى نێوان یانه‌ى زاخۆ و پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر به‌هۆى شكاندنى جامى ئۆتۆمبێلى یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێر، بریاردرا به‌غه‌رامه‌كردنى یانه‌ى زاخۆ به‌برى(300000)سێ سه‌د هه‌زار دینار.
چواره‌م:به‌هۆى كه‌مته‌رخه‌مى ( خالید كه‌ریم ) ناوبژیوانى یارى نێوان هه‌ردوو یانه‌ی نه‌ورۆز و بروسك له‌ خولى تازه‌پێگه‌یشتووان بریاردرا به‌:-
ڕ-راگرتنى بۆ دوو هه‌فته‌.
ب-غه‌رامه‌كردنى به‌برى (100000)سه‌دهه‌زار دینار.
پێنجه‌م:له‌ یارى نێوان هه‌ردوو بانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر و شێروانه‌ له‌ خولى نایاب به‌هۆى هێرشكردنه‌ سه‌ر یاریزانى شێروانه‌ له‌ لایه‌ن یاریزانى پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر (لقمان عباس) ژماره‌ (3) بریاردرا:
ڕ‌- راگرتنی یاریزانی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر لوقمان عه‌باس بۆ دوو یاری داهاتوو له‌گه‌ڵ مانه‌وه‌ی كارته‌ سووره‌كه‌ی.
ب‌- غه‌رامكردنی یاریزانی ناوبراو به‌ برِی 150000 سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار.
ت‌- راگرتنی راهێنه‌ری گۆڵچییه‌كانی یانه‌ی شێروانه‌ سامان ره‌حیم به‌ یاوه‌ری نه‌كردنی تیپه‌كه‌ی بۆ دوو یاری داهاتوو به‌هۆی هێرشكردن و ده‌رچوون له‌ گیانی وه‌رزشی.
پ‌- غه‌رامكردنی به‌ برِی 250000 دوو سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار.
شه‌شه‌م: له‌ یاری نێوان هه‌ردوو یانه‌ی هه‌ڵۆ و نه‌ورۆز له‌ خولی نایابی كوردستان به‌هۆی چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ له‌ گیانی وه‌رزشی بریاردرا:
ڕ‌- راگرتنی هه‌ردوو یاریزانان هه‌ژار جه‌بار ژماره‌ (15) له‌ یانه‌ی نه‌ورۆز و یاریزان ئه‌حمه‌د عیسی ژماره‌ (7) له‌ یانه‌ی هه‌ڵۆ بۆ یه‌ك یاری له‌گه‌ڵ مانه‌وه‌ی كارته‌ سووره‌كه‌ی.
ب‌- غه‌رامه‌كردنی هه‌ردوو یاریزانی ناوبراو به‌ برِی 150000 سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار.
حه‌فته‌م: له‌ یاری نێوان هه‌ردوو یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی و هه‌ولێر له‌ خولی تازه‌پێگه‌یشتووانی كوردستان به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌می ناوبژیوانی ناوه‌رِاست هێرش عوسمان له‌ به‌رێوه‌به‌ردنی یارییه‌كه‌ برِیاردرا:
ڕ‌- راگرتنی له‌ به‌رێوه‌به‌ردنی یارییه‌كان بۆ دوو هه‌فته‌.
ب‌- غه‌رامكردنی به‌ برِی 100000 سه‌د هه‌زار دینار.
هه‌شته‌م: له‌ یاری نێوان هه‌ردوو یانه‌ی كۆیه‌ و مخمور له‌ خولی پله‌ یه‌ك به‌هۆی كۆنترۆڵ نه‌كردنی جه‌ماوه‌ر و ده‌رچوون له‌ گیانی وه‌رزشی و جوێندان برِیاردرا:
ڕ‌- بانگهێشتكردنی نوێنه‌ری یانه‌ی كۆیه‌ بۆ كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی یه‌كێتیه‌كه‌مان.
ب‌- غه‌رامكردنی یانه‌ی كۆیه‌ به‌ برِی 250000 دوو سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار.
ت‌- غه‌رامكردنی یانه‌ی مخمور به‌ برِی 250000 دوو سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار به‌هۆی هێرشكردنه‌ سه‌ر ناوبژیوانانی یارییه‌كه‌ له‌ لایه‌ن كارگێری یانه‌ی مخمور.
نۆیه‌م: له‌ یاری نێوان هه‌ردوو یانه‌ی خاك و سیمیڵ له‌ خولی پله‌ یه‌كی كوردستان بۆ تۆپی پێی به‌هۆی وتنی قسه‌ی ناشیرین و دوور له‌ گیانی وه‌رزشی و هێرشكردنه‌ سه‌ر ناوبژیوانان له‌ لایه‌ن سه‌رپه‌رشتیاری یانه‌ی خاك برِیاردرا:
ڕ‌- راگرتنی موزفه‌ر سه‌رپه‌رشتیاری یانه‌ی خاك به‌ یاوه‌ری نه‌كردنی تیپه‌كه‌ی بۆ دوو یاری داهاتوو.
ب‌- غه‌رامكردنی ناوبراو به‌ برِی 250000 دوو سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار.
ده‌یه‌م: له‌ یاری نێوان هه‌ردوو یانه‌ی ئاسۆ و هه‌ڵبجه‌ی شه‌هید له‌ خولی پله‌ یه‌كی كوردستان به‌هۆی هێرشكردن و ئاژاوه‌ نانه‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌كی دوور له‌ گیانی وه‌رزشی دوای لیكۆڵینه‌وه‌ی وورد برِیاردرا:
ڕ‌- هه‌ژماركردنی ئه‌نجامی یارییه‌كه‌ وه‌ك خۆی به‌ ئه‌نجامی (2-2) گۆڵ.
ب‌- راگرتنی گۆڵچی یه‌ده‌گی یانه‌ی ئاسۆ ئیبراهیم سابر ژماره‌ (1) تا كۆتایی خولی پله‌ یه‌كی كوردستان و غه‌رامكردنی به‌ برِی (150000) سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار.
ت‌- راگرتنی یاریزانی یانه‌ی هه‌ڵبجه‌ی شه‌هید گۆران غه‌فوور ژماره‌ (13) تا كۆتایی خولی پله‌ یه‌كی كوردستان و غه‌رامكردنی به‌ برِی (150000) سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار.
پ‌- راگرتنی یاریزانی یانه‌ی هه‌ڵبجه‌ی شه‌هید بهادین بكر ژماره‌ (9) بۆ دوو یاری و غه‌رامكردنی به‌ برِی (150000) سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار.
ج‌- بانگهێشتكردنی نوێنه‌ری هه‌ردوو یانه‌ی ئاسۆ و هه‌ڵبجه‌ی شه‌هید و راهێنه‌ران ئه‌رسه‌لان جه‌لال له‌ هه‌ڵبجه‌ی شه‌هید و سه‌رپه‌رشتیاری یانه‌ی ئاسۆ كامه‌ران جه‌بار بۆ كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی یه‌كێتیه‌كه‌مان.
ح‌- پێویسته‌ بۆ یارییه‌كانی داهاتوو یانه‌ی ئاسۆ یاریگا و سیسته‌می یاریگاكه‌ به‌ جوانترین شێوه‌ ئاماده‌ بكات.
یازده‌هه‌یه‌م: ده‌ستنیشانكردنی ده‌سته‌ی ناوبژیوانان و سه‌رپه‌رشتیارانی خولی نۆزده‌هه‌یه‌می نایاب و هه‌فته‌ی پێنجه‌می تازه‌پێگه‌یشتووان و خولی یانزه‌هه‌می خولی پله‌ نایابه‌كان.
Top