له‌ خولى پله‌ یه‌كى كوردستان، سبه‌ى دهۆك وكۆیه‌ وسۆران وخانه‌قین به‌یه‌ك ده‌گه‌ن

له‌ خولى پله‌ یه‌كى كوردستان، سبه‌ى دهۆك وكۆیه‌ وسۆران وخانه‌قین به‌یه‌ك ده‌گه‌ن
گولاَن:كارزان كانه‌بى

له‌میانى یارییه‌كانى خولى پله‌ یه‌كى یانه‌كانى كوردستان ژماره‌یه‌ك یارى گرنگ به‌رێوه‌ ده‌چن.
له‌ درێژه‌ى یارییه‌كانى خولى پله‌ یه‌كى یانه‌كانى كوردستان بریاره‌ سبه‌ى چوارشه‌مه‌ چه‌ند یارییه‌كى گرنگ ئه‌نجام بدرێن،یانه‌ى دهۆك له‌سه‌ر یاریگاى كۆڵێژى په‌روه‌رده‌ى وه‌رزشى میواندارى یانه‌ى كۆیه‌ ده‌كات،له‌م یارییشدا یانه‌ى دهۆك هه‌موو هه‌ولێكى بۆسه‌ركه‌وتنه‌ بۆئه‌وه‌ى بتوانىَ پێشه‌نگى یانه‌كانى كوردستان بپارێزى یانه‌ى كۆیه‌ هه‌ولى وه‌ستانى یانه‌ى دهۆك ده‌دات،یانه‌ى سۆرانیش له‌سه‌ر یاریگاى خۆى له‌ قه‌زاى سۆران میواندارى یانه‌ى خانه‌قین ده‌كات،له‌م یاریشدا یانه‌ى سۆران هه‌وڵى سه‌ركه‌وتن ده‌دات بۆئه‌وه‌ى بگاته‌ پێشه‌وه‌ى ریزبه‌ندى یانه‌كان.
Top