فێرگسۆن: برباتۆڤ ناڕوات
رۆژنامەی میرۆری بەریتانی ئاشكرای كرد فێرگسۆن دووپاتی كردووەتەوە كە برباتۆڤ كاتێك بەر لە هەفتەیەك سەردانی ئەڵمانیای كردووە ئەوە بە ئاگاداری یانەكە بووە و بۆ كارێكی تایبەت بەخۆی بووە و هیچ پەیوەندییەكی بە دانووستانی رۆیشتنیەوە لە مانچستەر نییە.
لە ماوەی رابردوودا سەرچاوەكان گوتیان لەوانەیە بباتۆڤی 30 ساڵ جارێكی تر بگەڕێتەوە ریزی یانەكەی پێشووی كە یانەی بایەرلیڤەركوزنە و ئەگەر هەیە بایرن میونشنیش داوای ئەو هێرشبەرە بكات.
گرێبەستی برباتۆڤ لەگەڵ مانچستەر یونایتد تا كۆتایی وەرزی ئەمساڵ بەردەوام دەبێت، بەڵام فێرگسۆن لە كۆتایی كانوونی یەكەمی رابردوودا ئاشكرای كرد كە حەز بە رۆیشتنی برباتۆڤ ناكات و دەیەوێ هەلی بوونی بڕگەی ئەگەری نوێكردنەوە لە گرێبەستەكەیدا بقۆزێتەوە تا بۆ ساڵێكی تر لە ریزەكانی یانەكەیدا بیهێڵێتەوە.