مانگی چواری داهاتوو كاسانۆ دەگەڕێتەوە
بەپێی ئەو سەرچاوانە تیمەكە گوتویانە دۆخی تەندروستی كاسانۆ زۆر باشترە لەوەی پێشبینی دەكرا و لە توانایدا دەبێت لە سەرەتاكانی مانگی نیسانی داهاتوودا بگەڕێتەوە یاریگاكان بۆ یاریكردن.
ئەم هەواڵانە هاندەرانی یانەی میلانی دڵخۆش كرد و بووە مایەی دڵخۆشی هاندەرانی هەڵبژاردەی ئەڵمانیاش، چونكە ئەگەر وادەی گەڕانەوەكەی راست بێت ئەوا كاسانۆ دەتوانێ بۆ ماوەی 7 تا 8 هەفتە لەگەڵ یانەكەیدا مەشق و یاری بكات و بەوەش ئەگەری بەشداریكردنی لە یۆرۆی 2012 بە شێوەیەكی بەرچاو بەرز دەبێتەوە.
كاسانۆ لە مانگی 10ی ساڵی رابردوودا دووچاری جەڵتەی دڵ هات و بەهۆیەوە نەشتەرگەری ئەنجامدا و لەو كاتەوە نەیتوانیوە بەشداری یارییەكانی یانەكەی بكات.