سنایدەر: كێ دەڵێ ئێمە نازناوەكە نابەینەوە
یانەی ئینتەر میلان دوای سەرەتای خراپی لە وەرزی ئەمساڵدا كە لە پلەی حەڤدەیەمدا گیرسایەوە، لە دوای هاتنی كلاودیۆ رانێری بۆ سەرپەرشتیكردنی تیپەكە ئاستی بەشێوەیەكی بەرچاو بەرز بووەوە و ئەو یانەیە توانی 7 بردنەوەی لەسەر یەك لە 7 هەفتەی رابردوودا لە خولی ئیتاڵی تۆمار بكات و لە دوای بردنەوەی حەوتەم بەسەر لازیۆدا كە دوێنێ یەكشەمە بە ئەنجامی 2-1 بەدەستی هێنا، یانەكە گەیشتە پلەی چوارەمی ریزبەندی خولەكە.
سنایدەری ئەستێرەی ناوەڕاستی یانەكە گوتی ئەوانەی پێیان وایە نازناوی خولەكە تەواوبووە و لە دەستی یۆڤنتۆس یان میلاندایە هەڵە دەكەن، كێ دەڵێ ئێمە توانای بردنەوەی نازناوەكەمان نییە.
سنایدەر هەروەها گوتی 7 یارییە زۆر بە خێرایی دەردەچین و بردنەوە لەسەر بردنەوە تۆمار دەكەین، بۆ نابێ ئومێدمان بە بردنەوەی نازناوی پاڵەوانیەتییەكە هەبێت.