گالیانی: لە میلان هێرشبەرێكی ترمان دەوێت
دوای بردنەوەی لە یانەی نۆڤارا و گرتنەوەی پلەی دووەمی ریزبەندی خولی ئیتاڵی، گالیانی جێگری سەرۆكی یانەی میلان دووپاتی كردەوە یانەكەی بیر لە هێنانی هێرشبەرێكی تر بۆ ریزەكانی خۆی دەكاتەوە.
ئەو جێگرە ئاشكرای كرد كە یانەكەی دانووستانی لەگەڵ كارلۆس تێڤێزی هێرشبەری ئەرجەنتینیدا كردووە و گوتی هێشتا شتەكان یەكلانەبوونەتەوە بە تەواوی وەك ئەوەی هەندێك سەرچاوە دەڵێن ئێمە كۆتاییمان بە پەیوەندی بە تێڤێزەوە هێناوە.
گالیانی گوتی تیپەكەم پێویستی بە هێرشبەرێكی تر هەیە بەر لەوەی ماوەی گواستنەوەی زستانەی ئەمساڵ دابخرێت، جا ئەو هێرشبەرە بتوانێ لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا یاری بكات یان نا، گرنگ پێداویستی تیپەكەیە و بیری لێدەكەینەوە.