یانه‌ى هه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌یه‌كى ئه‌نجامدا

یانه‌ى هه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌یه‌كى ئه‌نجامدا
كولان:كارزان كانه‌بى
ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌ی هه‌ولێر و ده‌سته‌ی راهێنه‌رانی یانه‌كه‌ به‌ مه‌به‌ستی رێكخستنی ئه‌نجامدانی چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ راهێنه‌ران و یاریزانانی تیپی تۆپی پێی یانه‌ی هه‌ولێر چه‌ند برِیارێكیاتن دا.
1- هیچ یاریزانێكی تۆپی پێی یانه‌ی هه‌ولێر بۆی نییه‌ لێدوان بدات یاخود دیمانه‌ ئه‌نجام بدات پێش و پاش هه‌ر یارییه‌ك جگه‌ له‌ هه‌ردوو یاریزان لوئه‌ی سه‌لاَح و سه‌رهه‌نگ موحسین.
2- عومه‌ر مه‌جید ده‌بێته‌ گوته‌بێژی ده‌سته‌ی راهێنه‌رانی یانه‌ی هه‌ولێر و پێش ده‌ستپێكردنی یاری و پاش ته‌واوبوونی یاری ته‌نیا ئه‌و لێدوان بۆ ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كان ده‌دات و هه‌ریه‌كه‌ له‌ راهێنه‌ران نه‌زار مه‌حروس و فه‌واز مه‌ندو و سامر رێحانی لێدوان به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك ناده‌ن بۆ هه‌موو ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كان.
3- مانگانه‌ راهێنه‌ر نه‌زار مه‌حروس كۆنگریه‌كی رۆژنامه‌نووسی ئه‌نجام ده‌دات.
4- له‌ كاتی ته‌واوبوونی یارییه‌كان برِیار درا رێگه‌ نه‌درێت رۆژنامه‌نووسان و ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كان بچنه‌ نێو چیمه‌نی یاریگه‌ بۆ ئه‌نجامدانی چاوپێكه‌وتن، ده‌بێت ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كان ته‌نیا لێدوان له‌ نێو تراك-ی یاریگا وه‌ربگرن.
Top