بەرشەلۆنە دەیەوێ لە هاویندا گرێبەستی پۆیۆل نوێ بكاتەوە
گرێبەستی پۆیۆل كە بە دڵی شێر ناسراوە لە 30ی یۆنیۆی 2012 كۆتایی دێت و بەوەش ئەو یاریزانە وەرزێكی تەواوی بۆ یاریكردن لەگەڵ بەرشەلۆنەدا ماوە.
رۆژنامەی سپۆرت كە لە یانەی بەرشەلۆنەوە نزیكە گوتی پیپ گواردیۆلای راهێنەری یانەكە پێی باشە بەر لە كۆتا هاتنی گرێبەستی یاریزانان لەگەڵ یانەكەدا بە ساڵێك گرێبەستەكانیان نوێ بكەنەوە.
رۆژنامەكە هەروەها روونی كردووەتەوە كە گرێبەستی پۆیۆلی تەمەن 33 ساڵ بۆ ماوەی تەنیا یەك ساڵ لەگەڵ یانەكەیدا نوێ دەكرێتەوە وەك ئەوەی پێشتر لەگەڵ هەریەك لە سیدۆ كیتا و ئیریك ئەبیدالدا ئەنجام دراوە.
پۆیۆل باشترین بەرگریكەری یانەی بەرشەلۆنەیە و لە هەر یارییەكدا ئەو لە شوێنی خۆی یاری بكات بەرشەلۆنە دووچاری دۆڕان نایەت.