دیمبسی تاكە ئەمەریكییە هاتریك لە خولی ئینگلیزیدا تۆمار بكات

دیمبسی تاكە ئەمەریكییە هاتریك لە خولی ئینگلیزیدا تۆمار بكات
كلینت دیمبسی یاریزانی ناوەڕاستی یانەی فولهامی ئینگلیزی بووە یەكەم یاریزانی ئەمەریكی بتوانێ لە خولی نایابی ئینگلیزیدا 3 گۆڵ (هاتریك) تۆمار بكات لە كۆی ئەو 5 گۆڵەی یانەكەی لە نیوكاسڵ یونایتدی كرد لەو یارییەدا كە 5-2 كۆتایی هات.
دیمبسی 3 گۆڵەكەی خۆی لە خولەكەكانی 59 و 65 و 89 دا تۆمار كرد كە هەرهەموویان لە دروستكردنی بۆبی زامۆرای هێرشبەری قاڵ بوون.
ئەو یاریزانە ئەمەریكییە بەو 3 گۆڵە ژمارەی گۆڵەكانی خۆی لە وەرزی ئەمساڵدا كردە 15 گۆڵ و ئەوەش باشترین وەرزی دیمبسییە لەو كاتەوەی دەستی بە یاریكردن كردووە.
دیمبسی 28 ساڵ تەنیا لە خولی ئینگلیزیدا خاوەنی ئەو ژمارەیە نییە و ئەو لە جامی یەكێتیی ئینگلتەراش هەمان ژمارەی تۆمار كرد كاتێك لە 7ی ئەم مانگەدا هاتریكی لە یانەی چارلتۆن ئەتلەتیك لە قۆناخی سێیەمی جامەكەدا تۆمار كرد.
دیمیسی ساڵی 2007 پەیوەندی بە یانەی فولهامەوە كردووە.
Top