تۆتی بووە خاوەنی ژمارەی پێوانەیی گۆڵ تۆماركردن

تۆتی بووە خاوەنی ژمارەی پێوانەیی گۆڵ تۆماركردن
فرانشیسكۆ تۆتی هێرشبەری دێرین و قاڵی یانەی رۆمای ئیتاڵی دڵخۆشی خۆی بە تۆماركردنی 2 گۆڵ و شكاندنی پەرژینی 210 گۆڵ لە خولی ئیتاڵیدا دەربڕی دوای ئەوەی توانی 2 گۆڵ لە كۆی ئەو 5 گۆڵە تۆمار بكات كە یانەكەی لە یاری بەرامبەر یانەی چیزینا لە خولی ئیتاڵیدا تۆماری كرد.
بەو دوو گۆڵە ژمارەی گۆڵەكانی تۆتی بووە 211 گۆڵ و بەوەش ژمارەی پێوانەیی پێشتری لە ژمارەی گۆڵە تۆماركراوەكان لە خولی ئیتاڵیدا شكاند كە بە ناوی گۆنار نۆردالی سوێدی و یاریزانی پێشووی یانەی رۆماوە بوو كە لە پەنجاكانی سەدەی رابردوودا 210 گۆڵی بۆ یانەی رۆما تۆمار كردبوو.
تۆتی لە لێدوانی بۆ كەناڵی سكای سپۆرت گوتی ئەوە ئەوەبوو كە خەونم پێوە دەبینی، خەونەكەش شكاندنی ژمارە پێوانەییەكان بوو یەك لە دوای یەك، ئەمە جیا لەوەی كە من زۆر دڵخۆشم بەوەی توانیم دوو گۆڵ تۆمار بكەم.
شای رۆما وەك ئەوەی هاندەرانی یانەكەی ناوی دەبەن گوتی ئەمڕۆ یانەی رۆمامان بە ئاستی راستەقینەی خۆیەوە بینی، دوای ئەوەی رێگای راستی خۆمان دۆزییەوە و هیوادارم بتوانین لەسەر ئەو كارە بەردەوام بین.
Top