جۆكۆڤیج لە سەركەوتن و بەرەوپێشچوون بەردەوامە

جۆكۆڤیج لە سەركەوتن و بەرەوپێشچوون بەردەوامە
نۆڤاك جۆكۆڤیجی سڕبی لە سەركەوتن و بەرەوپێشچوونی زیاتر بەردەوامە.
ئەو تێنسزانە سڕبییە پێشكەوتن و سەركەوتنی خۆی لە قۆناخەكانی پاڵەوانیەتیی ئوسترالیای كراوە درێژە پێدا دوای ئەوەی توانی لە نیكۆلا ماهۆی فەرەنسی بباتەوە بە ئەنجامی 3 كۆمەڵەی بێبەرامبەر بە ئەنجامی 6-0 و 6-1 و 6-1.
یارییەكە لە چوارچێوەی قۆناخی سێیەمی پاڵەوانیەتییەكەدا ئەنجامدرا و بەوەش جۆكۆڤیجی یەكەمی ریزبەندی یاریزانانی تێنسی سەرزەوی بۆ قۆناخی داهاتووی پاڵەوانیەتییەكە سەركەوت.
لە یارییەكەدا جۆكۆڤیج وەك هەمیشە كۆنترۆڵی یاریگەی كرد و پشتی بە لێدانەكانی پێشەوە و لێدانە نزمەكان بەست و بەوەش ماهۆی دووچاری ژمارەیەكی زۆری هەڵەی یەك لە دوای یەك كرد و خۆی توانی بە ئاسانی یارییەكە بباتەوە.
جۆكۆڤیج كە هەڵگری نازناوی پاڵەوانیەتییەكەیە ئەمساڵیش پاڵێوراوێكی سەرەكییە بۆ بردنەوەی نازناوەكە.
Top