پێلێ: كەی میسی 1283 گۆڵی كرد و 3 مۆندیالی بردەوە ئەوكات قسەی لەسەر دەكەین

پێلێ: كەی میسی 1283 گۆڵی كرد و 3 مۆندیالی بردەوە ئەوكات قسەی لەسەر دەكەین
پێلێی ئەفسانەی تۆپی پێی جیهانی گوتی لیۆنێل میسی ئێستا باشترین یاریزانی جیهانە، بەڵام دووپاتی كردەوە كە جیهان پیلێیەكی نوێ بەخۆیەوە نابینێت.
پیلێی تەمەن 71 ساڵ لە چاوپێكەوتنی لەگەڵ رۆژنامەی لۆمۆندۆی فەرەنسیدا گوتی كاتێك میسی 1283 گۆڵی تۆماركرد و 3 مۆندیالی بردەوە ئەوكات باس لە دەستكەوتە مەزنەكانی ئەو دەكەین.
هەروەها روونی كردەوە ژمارە پێوانەییەكان بۆ ئەوە دروستبوون بشكێنرێ، بەڵام قورسە هیچ كەسێك ژمارەكانی من بشكێنێت. هەموو كات خەڵك لە من دەپرسن كە كەی پیلێی نوێ لەدایك دەبێت، من لە وەڵامدا دەڵێم ئەوە هەرگیز روونادات، لەبەرئەوەی دایك و باوكم كارگەی منداڵبوونیان داخستووە.
ئەفسانە بەرازیلییەكە گوتی ئەو میسی وەك یەك وان لە ئاستدان لە رووی تەكتیكەوە و گوتی هەردووكمان بە ماشێنی تۆپی پێ دادەنرێیین.
كاتێ كە من تۆپم لە قاچدا دەبوو كەس پێشبینی نەدەكرد بە چ قاچێك تۆپ لێدەدەم، میسیش یاریزانێكی مەزنە بەڵام ئەو لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بەو شێوەیە نییە.
Top