ڤینگەر: دۆڕانم بەرامبەر مانچستەر ناچارم ناكات یاریزانی نوێ بكڕم
ڤینگەر دوای دۆڕانی بەرامبەر مانچستەر گرێبەستی لەگەڵ هەریەك لە مایكڵ ئەرتیتا و بیر میرتساكەر و ئەندرێ سانتۆس و یۆسی بنعیون و جۆ بۆنگ پاركدا كرد بەرلەوەی دەرگای گواستنەوەی یاریزانان لە هاویندا دابخرێت.
ڤینگەر گوتی ئەوكات ناچاربووم واقیعیانە لە دۆخی یانەكەم بڕوانم و نەشتەرگەریكردنی ویڵشێر و چاكنەبوونەوەی دیابی و پێكانی گیبس ناچاری كڕینی یاریزانی نوێی كردم.
هەروەها گوتی ئەوكات هەستمان دەكرد ناتوانین بەو دۆخەوە بەردەوام بین، لەبەرئەوە گرێبەستكردنی یاریزانان پەیوەندی بە دۆخی یانەكەوە هەبوو.
راهێنەری ئەرسناڵ دووپاتی كردەوە كە ئەگەر ئەمجارەش بە مانچستەر بدۆڕێ ناچاری هێنانی یاریزانی نوێ نابێت بۆ یانەكەی چونكە ئێستا دۆخەكە گۆڕاوە.