رۆناڵدینۆ لە سەركێشییەكانی بەردەوامە
رۆژنامەی ئێكسترای بەرازیلی گوتی ئەو یاریزانە لە كاتی یەكەی مەشقی یانەكەدا لە ناوچەی لۆندرینا بە یاوەری كچێك بینراوە و ئەو بینینە لەلایەن ڤاندەرلی لۆكسمبۆرگۆی راهێنەری یانەكەوە بووە لە نێو نهۆمبڕی ئەو هوتێلەدا كە یانەكەی لێی دابەزیبوو.
رۆژنامەكە دەڵێ لۆكسمبۆرگۆ لەو كارەی رۆناڵدینۆ زۆر توڕەبووە و داوای لە سكیورتی هۆتێلەكە كردووە وێنەی ڤیدیۆیی چوونی رۆناڵدینۆی لەگەڵ ئەو ئافرەتەدا پێ بدەن تا بەرامبەر بەرپرسانی یانەكەی لە دژی رۆناڵدینۆ پێشانی بدات.
بەپێی رۆژنامەكە ئەو رووداوە بووەتە هۆی كێشە و ناكۆكی زۆری نێوان ئەندامانی كارگێڕیی یانەكە لەبارەی ئەوەی چ جۆە سزایەكی رۆناڵدینۆ بدەن.