رۆناڵدینۆ لە سەركێشییەكانی بەردەوامە

رۆناڵدینۆ لە سەركێشییەكانی بەردەوامە
رۆناڵدینۆی یاریزانی یانەی فلامینگۆی بەرازیلی بووە هۆی كێشەیەكی نوێ لە یانەكەی كاتێك لە كاتی یەكەیەكی مەشقی یانەكەدا لە هۆتێل لەگەڵ ئافرەتێكدا بینرا.
رۆژنامەی ئێكسترای بەرازیلی گوتی ئەو یاریزانە لە كاتی یەكەی مەشقی یانەكەدا لە ناوچەی لۆندرینا بە یاوەری كچێك بینراوە و ئەو بینینە لەلایەن ڤاندەرلی لۆكسمبۆرگۆی راهێنەری یانەكەوە بووە لە نێو نهۆمبڕی ئەو هوتێلەدا كە یانەكەی لێی دابەزیبوو.
رۆژنامەكە دەڵێ لۆكسمبۆرگۆ لەو كارەی رۆناڵدینۆ زۆر توڕەبووە و داوای لە سكیورتی هۆتێلەكە كردووە وێنەی ڤیدیۆیی چوونی رۆناڵدینۆی لەگەڵ ئەو ئافرەتەدا پێ بدەن تا بەرامبەر بەرپرسانی یانەكەی لە دژی رۆناڵدینۆ پێشانی بدات.
بەپێی رۆژنامەكە ئەو رووداوە بووەتە هۆی كێشە و ناكۆكی زۆری نێوان ئەندامانی كارگێڕیی یانەكە لەبارەی ئەوەی چ جۆە سزایەكی رۆناڵدینۆ بدەن.
Top