بواس بەرگری لە تۆرێس دەكات
ئەنچیلۆتی كە چەند رۆژێك لەمەوپێش مەشقی یانەی یاریس سانجێرمانی فەرەنسی گرتە ئەستۆ رەخنەی لە تۆرێس گرت و گوتی بوونی ئەو لەگەڵ درۆگبا لەیەك یانەكەدا كێشەی بۆ ئەو دروستكردووە و گوتی باشترین رێگا بۆ رزگاربوونی تۆرێس بریتییە لە رۆیشتنی درۆگبا لە تیپەكە تا تۆرێس بتوانێ بدرەوشێتەوە و بچێتە یانەیەكی تر.
بواس لە لێدوانی بۆ رۆژنامەنووسان گوتی ئەو رەخنانە زەڵمانەیە، تۆرێس یاریزانێكی گەورەیە و كەم نییە و لە رووی هزرییەوە ئەو شتانە كاریگەری لەسەری نابێت بە بوون یان نەبوونی درۆگبا.
بواس لەبارەی بەرزبوونەوەی ئاستی تۆرێسەوە لە دوای رۆیشتنی درۆگبا بۆ ریزی هەڵبژاردەی كۆتدیڤوار لە پێناو بەشداریكردن لە جامی نەتەوەكانی ئەفەریقا گوتی بابەتەكە تەنیا ئەوەندەیە سەرەڕمەكانی یانەكە یەك لە دوای یەك كەمیان كردووە و ئەو ئێستا زیاتر یاری دەكات.