ئەنچیلۆتی: ئەگەر درۆگبا بڕوات تۆرێس دەدرەوشێتەوە

ئەنچیلۆتی: ئەگەر درۆگبا بڕوات تۆرێس دەدرەوشێتەوە
كارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی پێی وایە ئەگەر چێڵسی بیەوێ دۆخی فرناندۆ تۆرێسی هێرشبەری چاك بكاتەوە پێویستە ریگە بە درۆگبا بدات ریزەكانی جێبهێڵێت.
تۆرێس لە زستانی پێشووتردا بە بڕی 50 ملیۆن پاوەند لە یانەی لیڤەرپوولەوە چووە یانەی چێڵسی، بەڵام ئەو یاریزانە تووشی دابەزینی گەورەی ئاستی بووە و كێشەی زۆری هەیە.
ئەنچیلۆتی كە بەرپرس بوو لە كڕینی تۆرێس كاتێك راهێنەری چێڵسی بوو گوتی بوونی درۆگبا و تۆرێس لە چێڵسی یارمەتی تۆرێس نادات بۆ درەوشانەوە و دەركەوتن، ئەگەر بەرپرسانی ئەو یانەیە بیانەوێ تۆرێس وەك جارانی لێ بێتەوە پێویستە بیر لە فرۆشتنی تۆرێس بكەنەوە.
هەروەها گوتی پێم وانییە تۆرێس تەواو بوبێت، ئەو یاریزانێكی گەورە و هێرشبەرێكی نایابە، ئەوەی پێویستی پێیەتی تەنیا وەرگرتنی كاتی تەواوە بۆ ئەوەی بوونی خۆی بە یەكجاری بسەلمێنێت.
Top