ئەنچیلۆتی: ئەگەر درۆگبا بڕوات تۆرێس دەدرەوشێتەوە
تۆرێس لە زستانی پێشووتردا بە بڕی 50 ملیۆن پاوەند لە یانەی لیڤەرپوولەوە چووە یانەی چێڵسی، بەڵام ئەو یاریزانە تووشی دابەزینی گەورەی ئاستی بووە و كێشەی زۆری هەیە.
ئەنچیلۆتی كە بەرپرس بوو لە كڕینی تۆرێس كاتێك راهێنەری چێڵسی بوو گوتی بوونی درۆگبا و تۆرێس لە چێڵسی یارمەتی تۆرێس نادات بۆ درەوشانەوە و دەركەوتن، ئەگەر بەرپرسانی ئەو یانەیە بیانەوێ تۆرێس وەك جارانی لێ بێتەوە پێویستە بیر لە فرۆشتنی تۆرێس بكەنەوە.
هەروەها گوتی پێم وانییە تۆرێس تەواو بوبێت، ئەو یاریزانێكی گەورە و هێرشبەرێكی نایابە، ئەوەی پێویستی پێیەتی تەنیا وەرگرتنی كاتی تەواوە بۆ ئەوەی بوونی خۆی بە یەكجاری بسەلمێنێت.