فێرگسۆن: پێویستە لە ئەرسناڵ ببەینەوە

فێرگسۆن: پێویستە لە ئەرسناڵ ببەینەوە
سێر ئەلێكس فێرگسۆنی راهێنەری یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی گوتی بردنەوەی یانەكەی لە ئەرسناڵ رۆژی یەكشەمەی داهاتوو لە خولی نایابی ئینگلیزی هەنگاوێكی گەورەیە بۆ پاراستنی نازناوی پاڵەوانیەتییەكە كە وەرزی رابردوو شەیتانە سوورەكان بەدەستیان هێنا.
یونایتد بە جیاوازی 3 خاڵ لە دوای مانچستەر ستی پێشەنگەوە پلەی دووەمی ریزبەندی خولەكەی گرتووە و 48 خاڵی هەیە.
فێرگسۆن گوتی یاریكردن لە بەرامبەر ئەرسناڵ لە ناو یاریگای ئیمارات كارێكی قورسە، بەڵام ئێمە هیچ ئەگەرێكی ترمان لەبەردەستدا نییە جگە لە بردنەە، بردنەوە زۆر پێویستە بۆئەوەی لەسەر كاروانی خۆمان بۆ هێشتنەوەی نازناوەكە بەردەوام بین.
لەبارەی یاری نێوان تۆتنهام و مانچستەر ستی كە هەفتەی داهاتوو ئەنجام دەدرێت، سێر گوتی چاوەڕێی كەوتنی ستی بەرامبەر تۆتنهام ناكەین، ئێمە بیر لە یارییەكەی خۆمان دەكەینەوە، بێگومان كەوتنی مان ستی دۆخی ئێمە باشتر دەكات.
Top