پاڵەوانێـتی بەرزكردنەوەی قــورسایی یاریزانە دێرینەكانی كوردستان بەڕێوەچوو

پاڵەوانێـتی بەرزكردنەوەی قــورسایی یاریزانە دێرینەكانی كوردستان بەڕێوەچوو
بەسەرپەرشتی یەكێتی ناوەندی بەرزكردنەوەی قوڕسایی كوردستان لەهۆڵی بەڕێوەبەرایەتی وەرزش و لاوانی هەولێر لەپایتەختی كوردستان پاڵەوانێتی بەرزكردنەوەی قورسایی یاریزانە دێرینەكانی كوردستان بەڕێوەچوو، لەپاڵەوانێتەیەكەشدا كە ماوەی یەك ڕۆژی خایاند، 28یاریزانی دێرینی شارەكانی كوردستان ململانیان دەكرد لەسەر بەدەستهێنانی ئەنجامی شایستە، ئەنجامی كۆتایی یاریزانەكانیش بەمشێوەی خوارەوە بوو.
پلەی یەكەم
محەمەدسەدیق، خەسرۆ ئیسماعیل، نەوزاد عەبدوڵڵا 84خاڵ
پلەی دووەم
كازم فنجان ڕەمەزان دەروێش 75خاڵ
پلەی سێ یەم
بەختیار محەمەد حەیدەر مەجید 69خاڵ
لەكۆتاییشدا خەڵات و دیاری بەسەر یاریزانە سەركەوتووەكان دابەشكرا.
Top