پلاتینی: هیچ یاریزانێك بێ بردنەوەی مۆندیال نابێتە ئەفسانە

پلاتینی: هیچ یاریزانێك بێ بردنەوەی مۆندیال نابێتە ئەفسانە
میشێل پلاتینی سەرۆكی یەكێتیی تۆپی پێی ئەوروپا دووپاتی كردەوە كە میسی هێشتا پێویستی بە بردنەوەی نازناوی مۆندیال هەیە لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بۆ ئەوەی ببێتە ئەفسانە هاوشێوەی مارادۆنا و پێلێ.
پلاتینی كە 3 جار نازناوی تۆپی زێڕینی بەدەستهێناوە ئەوكاتەی یاریزان بووە، گوتی میسی بە یاریزانێكی مەزن دەمێنێتەوە بە بردنەوەی مۆندیال یان نەبردنەوەی، بەڵام مۆندیال شتێكی تایبەت و نایابە و لە یادەوەری خەڵكدا دەمێنێتەوە.
ئەفسانە فەرەنسییەكە گوتی كاتێك سەیری مارادۆنا دەكەی ئەوەت بیر دێتەوە ئەو یاریزانە لە مۆندیالی 1986 چی كردووە، جیهان هەمووی مارادۆنا دەناسێتەوە بەهۆی دەستكەوتی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین نەك یانەی ناپۆلی.
هەروەها روونی كردەوە میسی بەهرەمەندێكی گەورەیە و باشترین یاریزانی ئێستایە و ئەو بۆ دەركەوتن پێویستی بە تیپێكی باشە كە بەرشەلۆنەیە، هیوادارم لەگەڵ ئەرجەنتینیشدا ئەوەی دەست بكەوێت و دەزانم ئەویش دەیەوێ مۆندیال بباتەوە.
Top