تێڤێز میلانی لە ئینتەر لاپەسەندترە
هەروەها گوتی پێدەچێ ئەوە ویستی كارلیتۆ خۆی بێت و وای پێ باشترە.
بەڕێوەبەری كارەكان لە لێدوانی بۆ سكای سپۆرت گوتی تێڤێز خۆی ئەوەی پێراگەیاندووم كە دەیەوێ بچێتە میلان و لە پاڵ ئیبراهیمۆڤیجدا یاری بكات.
دانووستانەكانی چوونی تێڤێز بۆ میلان ئێستا بە بنبەست گەیشتووە دوای ئەوەی یانەی میلان سووربوو لەسەر ئەوەی تێڤێز بە شێوەی خواستن تا كۆتایی وەرزی ئەمساڵ بباتە ریزەكانی خۆیەوە و ئەو بیرۆكەیەش لەلایەن یانەی مان ستییەوە رەتكرایەوە و پێی باشە بەیەكجاری كێشەی تێڤێز كۆتایی پێ بێنێت.
ئەم پێشهاتە وای لە یانەی ئینتەر میلان كرد داوای تێڤێز بكات و ئامادەی خۆی بۆ كڕینی ئەو یاریزانە ئاشكرا بكات.