ریبیری دەیەوێ تا وازهێنان لە بایرن میونشن بمێنێتەوە

ریبیری دەیەوێ تا وازهێنان لە بایرن میونشن بمێنێتەوە
فرانك ریبیری یاریزانی باڵی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی ویستی خۆی پێشاندا بۆ مانەوە لە ریزی یانەكەی تا كۆتایی كاروانی وەرزشی و گوتی نە ئێستا و نە داهاتوو بیر لە رۆیشتن بۆ یانەیەكی تر ناكەمەوە.
ریبیری فەرەنسی لە لێدوانی بۆ رۆژنامەی بیڵدی ئەڵمانی گوتی بۆ من بایرن وەك نیشتمانی دووەمم وایە و دەكەوێ ئەوەندەی بتوانم لێرە بمێنمەوە و رۆژێك لە رۆژان ببمە یاریدەدەری سەرۆكی یانەكە.
هەروەها گوتی دەمەوێ جارێكی تر خەڵاتی باشترین یاریزانی خولی ئەڵمانی بەدەست بهێنمەوە و ئەمساڵ چاوم لەوەیە لەگەڵ یانەكەمدا بگەمە یاری كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.
لەبارەی یۆرۆی 2012 و هەڵبژاردەی فەرەنساوە ریبیری گوتی ئەڵمانیا و ئیسپانیا بەهێزترین پاڵێوراون بۆ بردنەوەی نازناوەكە، بۆیە لەسەر فەرەنسا پێویستە لە قۆناخی یەكەمدا بەردەوام بجەنگێت.
Top