فێرگسۆن: رۆژنامەكان درۆزنن
روونی دوای بردنەوەی یانەكەی لە مانچستەر ستی لە جامی ئینگلتەرا دووپاتی كردەوە كە بیر لە رۆیشتن لە یانەی مان یو ناكاتەوە و لە بەرامبەردا فێرگسۆن پشتگیری ئەو یاریزانەی كرد كە دوو گۆڵی لە كۆی 3 گۆڵی یانەكەی تۆمار كرد.
فێرگسۆن گوتی بێگومان هیچ كێشەیەكمان لەگەڵ روونیدا نییە.
هەروەها گوتی ئەوەی روونی پێویستە بیزانێت ئەوەیە كە رۆژنامەكان گاسكوینێكی تریان دەستكەوتووە، بۆیە دەبێ خۆی بگونجێنێت.
هەروەها گوتی رۆژنامەكان درۆزنن، هەر رۆژە بەزمێك بۆ زیادبوونی فرۆشی خۆیان زیاد دەكەن، ئەگەر گوێ بە قسەی ئەوان بدەین دەبێ واز لە كارەكانمان بێنین.