دڵی هامسیك بۆ ئینگلتەرا و ئیسپانیا لێدەدات

دڵی هامسیك بۆ ئینگلتەرا و ئیسپانیا لێدەدات
بەڕێوەبەری كارەكانی مارك هامسیكی یاریزانی یانەی ناپۆلی ئیتاڵی ئاشكرای كرد ئەو یاریزانە زۆر حەز بە یاریكردن لە خولی ئینگلیزی و ئیسپانی دەكات، بە تایبەت كە دەیەوێ لە دەرەوەی ئیتاڵیا یاری بكات.
پێشتر ئەستێرەكەی ناپۆلی گرێبەستی لەلایەن یانەكانی میلان و چێڵسی و ریال مەدریدەوە پێگەیشت دوای ئەو ئاستە بەرزەی لەگەڵ ناپۆلیدا لە وەرزی ئەمساڵ و ساڵی رابردوودا پێشكەشی كرد.
بەڕێوەبەری كارەكانی هامسیك لە لێدوانی بۆ رادیۆی سی ئار سی ئەگەر ناپۆلی گرێبەستی فەرمی لەلایەن چێڵسی یان ریال مەدرید و بەرشەلۆنەوە پێ بگات، بێگومان ناچار دەبێ بیری لێبكاتەوە.
یانەی ناپۆلی لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا رووبەڕووی یانەی چێڵسی دەبێتەوە لە قۆناخی شانزەی پاڵەوانیەتییەكە دوای ئەوەی لە قۆناخی كۆمەڵەكاندا پلەی دووەمی لە مانچستەر ستی و ڤیاریال گرت.
هامسیك لەبارەی یاریكردن بەرامبەر چێڵسی گوتی پێشتر بەدوورمان دەزانی بگەینە قۆناخی شانزە وئێستا كە بڕیارە بەرامبەر چێڵسی یاری بكەین بۆ ئێمە هەڤڕكییەكی گەروەیە، چونكە چێڵسی یانەیەكی بەهێزە و ژمارەیەك یاریزانی نایابی هەیە.
Top