فێرگسۆن: یاریزانی نوێم ناوێت

فێرگسۆن: یاریزانی نوێم ناوێت
سێر ئەلێكس فێرگسۆنی راهێنەری یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی رەتی كردەوە پێویستی بە هیچ یاریزانێك هەبێت لە ماوەی گواستنەوەی زستانەی یاریزاناندا.
لە چەند رۆژی رابردوودا قسەوباسی زۆر لەسەر ئەوە هەبوو كە مانچستەر یونایتد داوای كڕینی فرانك لامپاردی لە چێڵسی كردووە كە ئەمساڵ یاریزانی سەرەكی نییە لە پێكهاتەی ئەندرێ ڤیلاش بواشی راهێنەردا و لە بەرامبەردا ناوەڕاستی مان یو كێشەی زۆری هەیە.
بەڵام فێرگسۆن گوتی گرێبەستكردنمان لەگەڵ لامپارد تەنیا پڕوپاگەندەیە.
لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا ئەو راهێنەرە پرسیاری كرد: بەڕاستی پێتان وایە چێڵسی لامپارد بە ئێمە دەفرۆشێت؟
هەروەها گوتی ئەوە هیچ بنەمایەكی نییە، چێڵسی دەیەوێ لە نیوەی دووەمی وەرزەكەدا لە نیوەی یەكەم باشتر بێت، لەبەرئەوە هەموو یاریزانە باشەكانی لای خۆی دەهێڵێتەوە، ئەو یاریزانانەی ئێمە دەمانەوێ لە ماوەی زستانەی گواستنەوەدا ناتوانین بەدەستیان بێنین، خۆ گەر بمانەوێ یاریزانێك لە ئاستی یەدەگدا بكڕین ئەوەمان هەر ناوێت.
Top