شڤاینی ئەمساڵ خەون بە نازناوی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپاوە دەبینێت

شڤاینی ئەمساڵ خەون بە نازناوی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپاوە دەبینێت
باستیان شڤاینشتایگەری ئەستێرەی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی دووپاتی كردەوە یانەكەی ویستی زۆری بۆ بەشداریكردن لە یاری كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپای وەرزی ئەمساڵ هەیە.
ئەو یاریزانە گوتی ئێمە ئەمساڵ تیپێكی باش و ئاست بەرزمان هەیە، هەموو یاریزانەكانمان دەزانن پێویستە خۆمان بگەیەنینە یاری كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.
یاری كۆتایی وەرزی ئەمساڵی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا لەسەر یاریگای ئەلیانز ئەرینای تایبەت بە یانەی بایرن میونشن ئەنجام دەدرێت.
شڤاینی گوتی بێگومان 4 تا 5 یانەی تری هەن كە توانای گەیشتنە یاری كۆتایی پاڵەوانیەتییەكە و بردنەوەی نازناوەكەیان هەیە، بەڵام ئێمە لە هەمووان ویستمان زیاترە چونكە دڵنیام وا بە ئاسانی رێك ناكەوێتەوە یاری كۆتایی لەسەر یاریگەی خۆمان ئەنجام بدرێت.
بایرن میونشن ئەمساڵ كە یۆب هاینكسی راهێنەر سەرپەرشتی دەكات ئاستێكی بەرز پێشكەش دەكات و لە خولی ئەڵمانیدا پلەی یەكەمی گرتووە.
Top