تریزیگە: دەمەوێ ناوم لە مێژووی ریڤەرپلەیتدا تۆمار بكەم
تریزیگەی 34 ساڵ، دوای یەكەم مەشقی لەگەڵ یانەی ریڤەرپلەیتی ئەرجەنتینی گوتی دەتوانین ناوی خۆمان لە مێژووی یانەكەدا تۆمار بكەین و هەر ئەوەش لە چاوی یاریزانانی یانەكەدا دەبینم.
لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا ئاشكرا كرا یانەكە بۆیە گرێبەستی لەگەڵ تریزیگەی بە ئەزمووندا كردووە تا یارمەتی بدات بۆ گەڕانەوە بۆ ریزی یانە پلە یەكەكانی ئەرجەنتین.
تریزیگە گرێبەستی بۆ ماوەی 2 ساڵ لەگەڵ یانەی ریڤەرپلەیتدا ئەنجامداوە.
ئەو یاریزانە كە خۆی لە ئەرجەنتین لە دایكبووە، گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەی بەنی یاسی ئیماراتیدا هەڵوەشاندەوە دوای ئەوەی سەركەوتوو نەبوو لەگەڵ ئەو یانەیە و پێشترین بۆ وەرزێك لەگەڵ یانەی ئیركۆلیسی ئیسپانی یاری كردووە.
یانەی ریڤەرپلەیت وەرزی رابردوو بۆ یەكەمجار لە مێژووی خۆیدا لە خولی پلە یەكی ئەرجەنتینی دابەزی و ئێستا پلەی دووەمی ریزبەندی یانە پلە دووەكانی خولی ئەرجەنتینی گرتووە.