ئینتەرمیلان خەون بە گواردیۆلاوە دەبینێت
رۆژنامەكە دەڵێ كارگێڕیی ئینتەر میلان بە سەرۆكایەتی ماسیمۆ مۆراتی لە نزیكەوە چاودێری ئەو دانووستانە دەكات كە لەنێوان بەرشەلۆنە و گواردیۆلادا لە ئارادایە بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی لەگەڵ یانە ئیسپانییەكە.
گرێبەستی گواردیۆلا لە كۆتایی وەرزی ئەمساڵدا لەگەڵ بەرشەلۆنە كۆتایی دێت.
رۆژنامە ئیتاڵییەكە هەروەها گوتی ماسیمۆ مۆراتی سەرۆكی ئینتەر میلان زۆر سەرسامە بە شێوازی كاركردنی گواردیۆلا و ئامادەیە هەموو شتێك بكات بۆ رازیكردنی گواردیۆلا بۆ ئەوەی مەشقی یانەی ئینتەر بگرێتە ئەستۆ.
بەپێی رۆژنامەكە مۆراتی بە ئەندامانی كارگێڕیی یانەكەی راگەیاندووە كە ئامادەیە لەسەر كاخەزی سپی گرێبەست لەگەڵ گواردیۆلادا بكات بۆ ئەوەی رازی بێت ببێتە راهێنەری یانەكە.
یانەی ئینتەر میلان لە دوای رۆیشتنی جۆزێ مۆرینۆوە تا ئێستا چەندین راهێنەری گۆڕیوە و ئاستی یانەكە زۆر دوورە لەو كاتەی مۆرینۆ توانی پێشەوایەتی بكات بۆ بردنەوەی 3 نازناوی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا و جام و خولی ئیتاڵیا.