تیاگۆ سیلڤا بووە باشترین یاریزانی بەرازیلی
سیلڤا لەلایەن هۆلكی هێرشبەری پۆرتۆی پورتوگالیشەوە ركابەرییەكی توند دەكرا و توانی بەسەر ئەویشدا سەركەوتوو بێت.
سیلڤا توانی ئەو خەڵاتە كە لە بەرازیل دەدرێ لە خولی ئیتاڵیدا بهێڵێتەوە دوای ئەوەی ساڵی پێشتر دۆگلاس مایكۆنی بەرگریكەری یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی بەدەستی هێنا.
تیاگۆ ئەم خەڵاتەی خستە سەر خەڵاتێكی تر كاتێك هەر بۆ هەمان ساڵ بە باشترین یاریزانی خولی ئیتاڵی دەست نیشانكرا.
سیلڤا پلەی یەكەمی لە دەنگدانی پێدانی خەڵاتەكەدا بەدەست هێنا و دوای ئەو دانی ئەلڤێش پلەی دووەم و پلەی سێیەمیش بەر هالكی هێرشبەر كەوت.