نانی بە 25 ملیۆن پاوەند داواكراوە
ئەو رۆژنامانە ئاشكرایان كردووە كارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری نوێی پاریس سانجێرمان پێی وایە كڕینی ئەو یاریزانە هەلی بردنەوەی نازناوی خولی فەرەنسی بۆ یانەكەی بە شێوەیەكی گەورە لە وەرزی ئەمساڵدا زیاد دەكات.
یانە فەرەنسییەكە دەستەوارەیەكی بە بڕی 25 ملیۆن پاوەند ئامادە كردووە بۆ رازیكردنی سێر ئەلێكس فێرگسۆنی راهێنەری مان یو بۆ دەستبەرداربوون لە نانی.
سەرچاوەكان دەڵێن دیڤید بێكهام كە پێشبینی دەكرا بچێتە یانەی سانجێرمان، لەوانەیە نەچێتە ئەو یانەیە بەهۆی دوو دڵی بەرپرسانی یانەكەوە لە تواناكانی و ئەنچیلۆتی بەرپرسانی ئەو یانە فەرەنسییەی بەوە رازی كردووە كە كڕینی نانی بە شێوەیەكی بەرچاو كاریگەریی لەسەر ئاستی تیپەكەی دەكات.