لە تۆپی باسكە كچانی سەنحاریب بوونە پاڵەوانی كوردستان

لە تۆپی باسكە كچانی سەنحاریب بوونە پاڵەوانی كوردستان
لە چوارچێوەی یارییەكانی هەفتەی كۆتایی خولی نایابی كوردستان بۆ تۆپی باسكەی كچان، رۆژی هەینی لە هۆڵی داخراوی ئەكاد هەردوو یانەی ئەكاد و سەنحاریب رووبەڕووی یەكتر بوونەوە، لەم یارییە كچانی سەنحاریب توانیان سەركەوتن بە دەستبهێنێت بە ئەنجامی (66 -50) خاڵ بەم ئەنجامە كچانی سەنحاریب بوونە پاڵەوانی خولی پلە نایابەكانی كوردستان بە كۆكردنەوەی 16 خاڵ، دوای تەواوبوونی یارییەكە خەڵات بەسەر تیپە سەركەوتووەكان لە لایەن ئامادەبووانەوە دابەش كرا، كە تیاییدا یانەی گارە وەكو یانەی نمونەیی لەم خولە دەستنیشان كرا و كچە یاریزانی یانەی سەنحاریب ئەتا داوود بە باشترین یاریزانی خولەكە دەستنیشان كرا،ریزبەندی كۆتایی خولەكە بەمشێوەیە بوو.
1- سەنحاریب 16 خاڵ، 2- ئەكاد 14 خاڵ، 3- سیروانی نوێ 12 خاڵ.
جێگەی باسە یارییەكانی خولی نایابی كوردستان بۆ تۆپی باسكەی كچان پێنج یانە بەشداری كرد ئەویش هەریەكە لە یانەكانی سەنحاریب و ئەكاد و گارە و سیروانی نوێ و سلێمانی بوون.
Top