لە ساڵی 2000ەوە ریال مەدرید نزیكەی یەك ملیار یۆرۆی بۆ كڕینی یاریزانان خەرج كردووە

لە ساڵی 2000ەوە ریال مەدرید نزیكەی یەك ملیار یۆرۆی بۆ كڕینی یاریزانان خەرج كردووە
راپۆرتێكی رۆژنامەوانی ئاشكرای كردووە یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید لە ساڵی 2000ەوە تا ئێستا 108 یاریزانی كڕیوە و لەو ژمارە یاریزانەشدا بڕی 423 ملیۆن یۆرۆی خەرج كردووە بەبێ ئەوەی ئەنجامێكی بەرچاو بەدەست بێنن.
ئەتلەتیكۆ لە دوای ریال مەدرید و بەرشەلۆنەوە هات كە خاوەنی پلەی یەكەم و دووەمن لە كڕینی یاریزانانیشدا و دیارترین گرێبەستی ریال مەدریدیش لە ساڵی 2000ەوە كڕینی كریستیانۆ رۆناڵدۆ و كاكا بووە.
یانەی ریال مەدرید لە كڕینی یاریزاناندا پێشەنگی گرتووە و 98 ملیۆن یۆرۆی لە گرێبەستكردن لەگەڵ 61 یاریزاندا خەرج كردووە كە 12 یاریزانی ئیسپانی و 49 یاریزانی دەرەوەی ئیسپانیا بوون.
لە بەرامبەردا بەرشەلۆنە 757 ملیۆن یۆرۆی لە كڕینی 59 یاریزاندا خەرج كردووە كە 11 ئیسپانی و 48 بیانی بوون.
یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید بەو 108 یاریزانە تەنیا نازناوی خولی یۆرۆ لیگی لە ساڵی 2010 بەدەست هێناوە و دوای ئەو 3 یانەیە، یانەی ڤالنسیا پلەی چوارەمی لە كڕینی یاریزاناندا گرتووە كە 379 ملیۆنی خەرج كردووە و ڤیاریالیش بڕی 227 ملیۆن یۆرۆی خەرج كردووە.
Top