خولى پله یه‌كى كوردستان، ئاسۆله زاخۆ برده‌وه
رۆژى پێنجشه‌مه هه‌فته‌ى یه‌كه‌مى قۆناغى دووه‌مى خولى یانه پله یه‌كه‌كانى كوردستان ئاسۆبه‌زه‌حمه‌ت له یانه‌ى زاخۆى برده‌وه .
دوێنىَ پێنجشه‌ممه له ده‌ست پێكى یارییه‌كانى قۆناغى دووه‌مى خولى یانه پله یه‌كه‌كانى كوردستان حه‌فت یارى گرنگ ئه‌نجام بدرێت .له گرنگترین یاریدا یانه‌ى ئاسۆ له‌سه‌ر یاریگاى خۆى له شارى هه‌ولێر میواندارى یانه‌ى زاخۆ كرد له له‌گێمى یه‌كه‌مى یارییه‌كه یاریزانانى هه‌ردوو یانه ئاستێكى مام ناوه‌ندیان پێشكه‌ش كرد‌و چه‌ندین هێرشیان برده‌سه‌رگۆڵى یه‌كترى به‌مه‌به‌ستى تۆماركردنى گۆڵ به‌لاَم گشت هه‌وڵه‌كانیان بىَ سوود بوو ئه‌م گێمه به‌بىَ گۆڵ كۆتایى هات .له‌گێمى دووه‌مى یارییه‌كه یانه‌ى ئاسۆ توانى چه‌ند هێرشێك بباته‌سه‌ر گۆڵى یانه‌ى زاخۆ له خوله‌كى 51ى یارییه‌كه یاریزان وكاپتنى ئاسۆ قه‌هارحوسێن توانى تاكه گۆڵى سه‌ركه‌وتنى یانه‌ى ئاسۆ تۆماربكات یارییه‌كه‌ش به‌ئه‌نجامه بۆبه‌رژه‌وه‌ندى یانه‌ى ئاسۆ به كۆتایى هات ویانه‌ى ئاسۆ كۆى خاڵه‌كانى بۆ12خاڵ به‌رزكرده‌وه ئه‌مه‌ش ئه‌نجامى یارییه‌كانى تره.
سمێل-سلێمانى (0-0)گۆڵ
پێشكه‌وتن-ده‌ربه‌ندیخان (3-1)گۆڵ
سۆلاڤ-كۆیه(1-4)گۆڵ
هاوكارى دووز-برایه‌تى (0-2)گۆڵ
چه‌مچه‌مال-شه‌قلاوه(1-0)گۆڵ