یۆڤێنتوس به‌نیازه (كاكا)ـی بچوك بهێنێته ریزى یانه‌كه‌ى
یانه‌ی یۆڤێنتوسی ئیتاڵیایی، بیر له هێنانى یاریزانى هێڵى ناوه‌راستى یانه‌ی ساوپاولۆی برِازیلی (هێرنانێس) ده‌كاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بۆندێكی له‌گه‌ڵدا مۆرِ بكات.
كارگێرانى یانه‌ی یۆڤێنتوس ئه‌و یاریزانه‌به ئه‌ستێره‌یه‌كی گه‌وره‌داده‌نێن و ده‌توانێت هێڵی ناوه‌رِاستی یاریگای هه‌ر تیپێك كۆنترِۆڵ بكات، هه‌ر بۆیه ده‌یانه‌وێت ئه‌و یانه‌یه به‌ره‌و كیشوه‌ری ئه‌ورووپا بهێنن
ئه‌و یاریزانه له لایه‌ن زۆربه‌ی چاودێرانی وه‌رزشییه‌وه، به یاریزانی یانه‌ی رِیاڵ مه‌درید (ریكاردۆ كاكا) ده‌چێت له یارى كردن.
جگه له یانه‌ی یۆڤێنوس، هه‌ریه‌ك له یانه‌كانی میلان و ئینته‌ر میلانیش چاودێریی (هێرنانێس) ده‌كه‌ن و پێیش ده‌چێت رِكابه‌رییه‌كی زۆر له‌سه‌ر كرِینی ئه‌و یاریزانه به‌رِازیلییه، بكه‌وێت نێوان یانه ئیتاڵیاییه‌كانه‌وه