ماڵپەڕێك بۆ دانانی ژێرنووس

ماڵپەڕێك بۆ دانانی ژێرنووس
بۆ ئەوەی كە لەسەر فیلمێك یا كلیپێك ژێرنووسێك دابنێی پێویستیت بە پرۆگرامی تایبەتییە، گەلێك پرۆگرام هەن كە ئەركی دانانی ژێرنووس لەسەر فیلم دەكەن، بەڵام ئەگەر هیچ پرۆگرامێك لەسەر كۆمپیوتەرەكەت نەبوو، دەتوانی لە ماڵپەڕی www.kapwing.com سوود وەربگری كە راست بۆ ئەم مەبەستە داندراوە. لەسەرەتادا فیلمی مەبەستت لەو ماڵپەڕەدا ئاپلۆد بكە، دواتر لە هەر بەشێك مەبەستتە ژێرنووس دابنێ. ئەم ماڵپەڕە جگە لەوە قەبارەی فیلمەكانیش بچووك دەكاتەوە بۆ ئەوەی كە بتوانی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دایبەزێنی.
Top