ئەپڵ و بەرهەمێكی نوێ

ئەپڵ و بەرهەمێكی نوێ
بەرهەمەكانی ئەپل لە بواری تەكنەلۆژیای نوێدا هەمیشە پێشەنگن و لایەنگرێكی زۆریان هەیە. ئەپل لەو ماوەیەدا بەهاوكار كۆمپانیایەكی تر بۆ كاتژمێرە زیرەكەكەی «باند»ێكی بەرهەمهێناوە كە بە Wriscam ناسراوە. بەهۆی ئەمەووە دەكرێت وێنە بگری تەنانەت فیلم هەڵبگرییەوەو و پەیوەندییە دەنگ و رەنگییەكان لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان وەڵام بدەیەوە. بۆ فیلم و وێنە هەڵگرتنەوە پێویست بە كامێرای سەر مۆبایلەكە ناكات و خۆی دوگمەیەكی بۆ وێنەگرتن تێدایەو ئەگەر دایبگری فیلمیش هەڵدەگرێتەوە و بەهۆی سیستەمی بلوتوس 5 و ستاندەردەی وای-فای لەگەڵ مۆبایلەكەی پەیوەند دەدرێت. میمۆریەكەی 8 گیگابایتە كە بەهۆیەوە دەكرێت كاتژمێرێك فیلم بە كوالیتیەكی بەرز هەڵبگیرێتەوە یان هەزاران وێنەی پێبگیردرێت.
Top