سابوونی پاك كردنەوەی مۆبایل

سابوونی پاك كردنەوەی مۆبایل
مۆبایل، پارە، ماوس و كیبۆردی كۆمپیوتەر، ئەوانە و هەر شتێكی دیكە كە زۆر لەبەردەستدابێ و دەستاودەست بكات، بەهۆی ئارەقەوە و دەستتێوەردانەوە بەكتریای دەگرێت، بەتایبەت مۆبایل كە شوێنی هەمووی ئەوانەی گرتۆتەوە، لە توێژینەوەیەكدا هاتووە، مۆبایلێك زیاتر لە ئاودەستی غەربی بەكتریا لەخۆی هەڵدەگرێت، بۆ چارەسەری ئەمە ئامیرێكی بچووك كە زیاتر وەك كەڤەری چاویلكە دەبێت بەرهەم هاتووە كە بە سوود وەرگرتن لە تیشكی UV هەرچی بەكتریاییە دەیسڕێتەوە و مۆبایلەكە خاوێن دەكاتەوە.
ئامێرەكە بە سابوونی مۆبایل ناسراوە، بەڵام مۆبایل ناشوات و تیشكی UVی لێدەدات، كاتێك مۆبایلەكەی دەخرێتەوە ناوی باكترییەكان لەناو دەچێت و پاش دە خولەك مۆبایلەكە خاوێن دەبێتەوە.
Top