هاندی دژی ئاو

هاندی دژی ئاو
كۆمپانیاكانی بەرهەمێنانی مۆبایل دەبا بەر لەهەموو شتێك بیریان لەوە كردباوە كە گشت مۆبایلەكان بە جۆرێك بن كە تەڕ نەبن و دژی زەربە بن، چونكە زۆربەی مۆبایلەكان بەهۆی ئەو دوو هۆكارەوە تێك دەچن. كۆمپانیای فوجیستۆی ژاپۆنی مۆبایلێكی بەرهەم هێناوە كە بەتەواوی دژە ئاوە. هاندەكە كە بە Fujistu F-01A ناسراوە، شاشەكەی 3.5 ئینجە و لەمسییە. كامێرای ئەو هاندە 5.2 میگاپیكسلە.
هاندەكە دەتوانێ پرۆگرامەكانی تەلەڤزیۆنیش بڵاوبكاتەوە. جگە لەوەی كە میمۆری خۆی هەیە لە میمۆری دیكەش سوود وەردەگرێ. بەهۆی ئەو هاندەوە دەتوانی لە قوڵایی دەریاوە گەر هێڵ هەبێت پەیوەندی بگری، چونكە هاندەكە دژی ئاوە.
Top