یەكەمین كامێرای سێ ر ەهەندی فۆجی

یەكەمین كامێرای سێ ر ەهەندی فۆجی
جیهانی ئامێری دیجیتال بەرەو سێ رەهەندی دەڕوات، لە هەنگاوێكی نوێدا كۆمپانیای فۆجی یەكەمین كامێرای سێ رەهەندی خۆی هێنایە بەرهەم كە بە كامێرای FinePix ناسراوە، ئەو كامێرایە وێنەكان لەسەر كاغەزێكی تایبەت بەخۆی چاپ دەكات. بۆ سەیركردنی وێنەكان پێویست بە چاویلكەیەكی تایبەت ناكات. كامێرای Pinepix لە نێوان دوو لێنزی خۆی هاوكات پێكەوە دوو وێنەی جیا دەگرێ، كە لە گرتنی وێنەكەدا مەودای سروشتی نێوان چاوی مرۆڤ وەبەرچاو گیراوە. پاشان ئەو وێنەیە لەسەر كاغەزێكی تایبەتدا بەیەك وێنە چاپ دەبن و شێوەی بەرجەستە بە وێنەكە دەبەخشن.
Top