پرۆگرامی قورئانی پیرۆز بە زمانی كوردی

پرۆگرامی قورئانی پیرۆز بە زمانی كوردی
لەسەرەتادا مانگی رەمەزان لە گشت لایەك پیرۆز، بەم بۆنەیەوە چەندین پرۆگرامتان پێ دەناسێنین كە تایبەتن بە بابەتی ئایینی. پرۆگرامی Zekr v0.7.1 یەكێكە لەو پرۆگرامە ئایینە بە سوودانەی كە تایبەتە بە گشت زكریاتەكانی قورئانی پیرۆز. لەو پرۆگرامەدا دەكرێ گوێ لە خوێندنەوەی ئایتەكان بە دەنگی قورئان خوێنە مەزنەكان بگری. هەروەها وەرگێڕانی ئایەتەكان بە گشت زمانەكانی تێدایە، بۆ نموونە: كوردی، عەرەبی، فارسی، توركی، ئینگلیزی، قورسی، ئەلمانی، بوسنی...هتد. لەو پرۆگرامەدا دەكرێ گۆڕانكاری لە سایزی فۆنتەكاندا پێكبێنی، هەروەها دەتوانی لەنێو ئایەتەكاندا بەدواداگەڕان بكەی.
Top