بەگشتی لەزۆربەی ئافرەتاندا خولی مانگانەی ئافرەت لەتەمەنی 45-55 ساڵیدا بەیەكجارەی دەوەستێت Menopause لەبەر سستبوونی هێلكەدان لەدەردانی هۆرمۆنەكان بەتایبەتی هۆرمۆنی ئیسترۆجین Estrogen. نەبینی خولێكی عادە یان قوڕسبوونی عادە Heavy periods بەشێوەی زیادبوونی قەبارەی خوێنڕیزی و زیادبوونی ڕۆژەكانی بینینی خوێن لەوانەیە كە یەكەم نیشانە بن لەپاڵ وەستانی یەكجارەكی عادەدا. لەگەڵ نزیكبوونەوەی تەمەنی وەستانی یەكجارەكی عادەدا، ئاستی هۆرمۆنی ئیسترۆجین لەكاتێكی زووتریش دادەبەزێت پاشان بەڕوودانی گۆڕان لەعادەدا هەستی پێدەكرێت. لەگەڵ سەرەتای دەستپێكی وەستانی عادەدا هێشتا لەوانەیە كە ئافرەت بەڕێژەیەكی كەم دووگیان بێت، بەڵام ئەگەری لەبارچوون و مەنگۆلبوونی كۆرپە بەرزدەبێتەوە. ئەوەی شایانی باسە ئەوەیە كە ئەو كچانەی كە لەتەمەنێكی زوو بۆ یەكەم جار عادە دەبینن، ئەوا لەتەمەنێكی درەنگتر دەگەنە وەستانی یەكجارەكی عادە، بەپێچەوانەشەوە ئەو كچانەی كە لەتەمەنێكی درەنگ بۆ یەكەم جار عادە دەبینن، ئەوا لەتەمەنێكی زووتر دەگەنە وەستانی یەكجارەكی عادە.