باشترین میوە بۆ تەندروستی

باشترین میوە بۆ تەندروستی
بەگشتی میوەكان Fruits هەموویان سوودبەخشن، بەڵام هەندێكیان سوودی زیاتر لەهەندێكی تر بەتەندروستی دەگەیەنن بەتایبەتی سافكردنی پێست، سووككردنی نیشانەكانی ڕۆماتیزم و هەوركردنی جومگەمان، یارمەتیدانی هەرسكردن و تاودانی میتابۆلیزم. فەرەنگی یان فەراولەStrawberries دەوڵەمەندە بەپۆتاسیۆم، بیتا كارۆتین، ترشی فۆلیك، ڤیتامین A، ڤیتامین K، ڤیتامین C. سێو Apple دەوڵەمەندە بەكالسیۆم، فۆسفۆر، مەگنسیۆم، ڤیتامین C، پێكتین Pectin، بیتا كارۆیتن. ئاڤۆكادۆ دەوڵەمەندە بەكانزای كۆپەر، فۆسفۆر، پۆتاسیۆم، ئاسن، بیتا كارۆتین، ترشی فۆلیك، ڤیتامین B3، ڤیتامین B5، ڤیتامین K، هەروەها ڕێژەیەكی بەرزی ڤیتامین E. پرتەقال Orange كە ماددەی گرنگ لەخۆدەگرێت وەكو ڤیتامین C، كالسیۆم، ترشی فۆلیك Folic acid، بیتا كارۆتین، پۆتاسیۆم، ڕۆڵی بەرچاوی هەیە بۆ ڕزگاربوونی لەش لەماددە زیانبەخشەكان. میوەی كیوی Kiwi Fruit دەوڵەمەندە بەكانزایەكانی مەگنسیۆم، فۆسفۆر، پۆتاسیۆم لەگەڵ ڤیتامین C، یارمەتیدەرە بۆ ئەنزیمەكانی هەرسكردن و ڕزگاركردنی لەش لەسۆدیۆمی زیاد. گێلاس Cherries كە ڤیتامین C و كانزایەكانی كالسیۆم و فۆسفۆر لەخۆدەگرێت سوودی هەیە بۆ سووككردنی سەرئێشە و سك ئێشە و نیشانەكانی دەردە بەگەكان Gout. مۆز Bananas كە دەوڵەمەندە بەپۆتاسیۆم، ماددەی تریپتۆفان، ڤیتامین K، بیتا كارۆتین، ڤیتامین C، ڤیتامین B6، هەروەها چالاكی دژی قەبزی و دژی بەكتریا و ڤایرۆس هەیە لەگەڵ دابەزاندنی كۆلیستیرۆل. كاڵەك Melon كە دەوڵەمەندە بەئاو، كانزای كالسیۆم، مەگنسیۆم، فۆسفۆر، پۆتاسیۆم، ڤیتامین C، بیتا كارۆتین Beta-carotene كە سیفەتی دژەئۆكسانی هەیە.
Top