زەیتونی سەوز یان زەیتونی رەش؟

زەیتونی سەوز یان زەیتونی رەش؟
زەیتوون Olive پێش پێگەیشتن ڕەنگێكی سەوزی هەیە، پاشان لەگەڵ پێگەیشتندا ڕەنگی ڕەش هەڵدەگەڕێت. لەڕووی بەهای خۆراكییەوە هیچ جیاوازییەك نییە لەنێوان زەیتوونی سەوز و زەیتوونی ڕەشدا، تەنیا ئەوە نەبێت كە زەیتوونی ڕەش چێژێكی خۆشتری هەیە. بەگشتی زەیتوونی سەوز ڕەقتر و چڕتر و تاڵترە لەزەیتوونی سەوز، زەیتوون ڕێژەیەكی بەرزی لەترشە چەورییە یەكانە ناتێرەكانی Monounsaturated fat تێدایە، ئەم جۆرە چەورییە لەجۆرەكانی تر جێگیرترە، بۆیە بوونی ئەم چەورییە گرنگە لەناو خانەكان و لەناو پەردەی خانەكاندا بۆ پاراستنیان لەنەخۆشی، بەتایبەتی لەگەڵ بوونی ڤیتامین E كە ڕۆڵیان هەیە لەدابەزاندنی ئاستی كۆلیستیرۆلی خراپ لەخوێندا. زەیتوون بڕێكی كەم كۆلیسترۆل لەخۆدەگرێت، بەڵام دەوڵەمەندە بەكانزای كالسیۆم، ئاسن، كۆپەر، ڕیشاڵ، ڤیتامین E كە سیفەتی دژەئۆكسانی هەیە. دژەئۆكسانەكانی پۆلیفینۆلەكان و فلاڤۆنیدەكان لەخۆدەگرێت كە چەندین سوودی تەندروستییان هەیە، بۆ نموونە كە دژی هەوكردن كاردەكەن و ماددە كۆلكە سەربەستەكان هاوسەنگ دەكەنەوە، بەمەش خانە لەتووشبوون بەشێرپەنجە دەپارێزن. هەروەها زەیتوون نایەڵێت كە كۆلیستیرۆل بەكرداری ئۆكساندا تێپەڕێت و ببێتە ئەگەری ڕەقبوونی خوێنبەرەكان و نەخۆشی دڵ. جگە لەمانە، خواردنی زەیتوون لەبەر ئەو ماددە خۆراكییە گرنگانەی وەكو چەورییە یەكانییە ناتێرەكان و ماددە دژەئۆكسانەكانی قۆڵۆن لەشێرپەنجە دەپارێزێت، سەختی نیشانەكان كەم دەكاتەوە لەتووشبووان بەڕەبو، داڕوشانی جومگەكان یان سەوەفان، هەوكردنی ڕۆماتیزمی جومگەكان ئەم سێ حاڵەتە لەئەنجامی بوونی ڕێژەیەكی زۆری ماددە سەربەستەكانەوە ڕوودەدەن.
Top